به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی ئۆتوبووسڕانی شاری لارناكا له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی قبرس، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قدسته‌كانیان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستیان به مانگرتنێكی بێ سنوور داوه.
ئیتحادییه‌ی كرێكاران به هۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران له مانگی دسامبر، مانگرتنی ڕاگه‌یاند. به وته‌ی ئه‌وان: به پێی یاساكان كارفه‌رما ده‌بێ حه‌قده‌ستی كرێكاران به كاتی خۆی په‌رداخت بكات. هه‌روه‌ها كرێكاران له وه‌زاره‌تخانه‌ی كار و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌شی گواستنه‌وه له‌م وڵاته داوایان كردووه تا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات.