ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی به‌فرانبار، كرێكارانی پڕۆژه‌ی جاده‌ی پاتاوه ـــ دێهده‌شت له ئۆستانی كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی كۆبوونه‌وه درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان دا.
كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یان نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س ده‌بێ له‌مباره‌وه ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م پڕۆژه‌یه به بیانووی بێ بنه‌ما له‌وانه، پێویست نه‌بوون به هێزی كار ئه‌وانی له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌ركامیان چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هیچكام له كاربه‌ده‌ستان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بووه.