به پێی ڕاپۆرتهكان، ڕۆژی سیشەممە ٣ی بەفرانبار، “بابەک دەبیریان”، چالاکی مەدەنیی خهڵكی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری کرماشان ئەو چالاکە مەدەنییەیان دەستبەسەر و دواتر هێرشیان کردە سەر ماڵی ناوبراو و دەستیان بە پشکنینی ماڵی کەسیی ناوبراو کرد. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو چالاکە مەدەنییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.