کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ناوه‌وه و ده‌ڕه‌وه‌ی وڵات

17 1

2017-03-09 | ۱۳۹۵-۱۲-۱۹

17 1

ئه‌م ساڵیش وه‌كوو هه‌موو ساڵانی ڕابردوو، ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌شوێنه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌گه‌رم و گۆری به‌ڕێوه‌ چوو. له‌ناوه‌وه‌ی وڵات دوو حه‌فته‌ پێش 26ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، چاڵاكی ته‌بلیغی له‌ شاره‌كانی سنه‌و مه‌ریوان و بانه‌ و بۆكان و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ به‌ڕێوه‌ چوو. به‌پێی ئه‌و ڕاپورتانه‌ی كه‌ له‌ تلویزیونی كۆمه‌ڵه‌وه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، له‌سه‌روبه‌ندی 26 ڕێبه‌ندان له‌گه‌ڵێك شوێن لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ دوور له‌چاوی دوژمن له‌ كۆروكۆمه‌ڵه‌كانی خۆیاندا به‌ ووتار خۆیندنه‌وه‌ی و سرود و جه‌ژن و شایی رێزیان له‌م ڕۆژه‌ گرتووه‌. هاوكات له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش له‌ وڵاتی سوئید له‌شاره‌كانی ستوكهولم و یوتوبوری، له‌ وڵاتی نورویژ له‌شاری ئوسلو، له‌ وڵاتی فنلاند له‌شاری تۆكۆ، له‌ وڵاتی هوله‌ند له‌شاری لایدن، له‌وڵاتی ئالمان له‌ شاری فرانكفۆرت، له‌وڵاتی دانمارك له‌شاری كوپنهاك، له‌وڵاتی كانادا له‌شاری تورنتو، ئه‌و ڕێوڕه‌سمانه‌ به‌گه‌رم وگوری به‌ڕێوه‌ چوون.

ڕێوڕه‌سمه‌كان به‌ پێشكه‌شكردنی په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ و قسه‌وباس كردن له‌سه‌ری له‌ڵایه‌ن كادره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه‌، به‌ رازاندنه‌وه‌یان به‌ شێعر و سروود و گۆرانی و خۆیندنه‌وه‌ی په‌یامی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ڕێوه‌ چوون.

سۆخه‌نرانه‌كانی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ بڕێتی بوون له‌: هاوڕێیان، محه‌مه‌د كه‌مالی له‌ ستوكهلوم، جه‌مال بوزرگبوور له‌یوتوبوری، …. له‌نورویژ. له‌وڵاتی هوله‌ند ئاكام به‌سیم، له‌فرانكفورت حمید ڕه‌نجبر، له‌فنلاند فه‌رهاد شه‌عبانی، له‌دانمارك ئه‌سعه‌د رۆسته‌می، له‌كانادا……….. ده‌قی ڕاپورتی ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه‌ له‌تلویزیونی كۆمه‌ڵه‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر وه‌ها به‌بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌وه‌ مه‌راسمێكی شكۆدار له‌مه‌قه‌ری ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ زه‌رگویز له كوردستانی عیراق به‌ڕێوه‌ چووه‌. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش له‌ڵایه‌ن میدیای مه‌نته‌قه‌وه‌

به‌شیوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها تلویزیونی كۆمه‌ڵه‌ش ئه‌و به‌رنامه‌ی پێشكه‌ش به‌ بینه‌رانی خۆی له‌هه‌موو جێهان كردووه‌. له‌م ژماره‌ی پێشڕه‌ودا ده‌قی په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ له‌ڵایه‌ن هاوڕێ رئوف په‌ره‌ستاره‌وه‌ پێشكه‌ش كراوه‌ ده‌خۆیننه‌وه‌.