2017-03-09 | ۱۳۹۵-۱۲-۱۹
خۆینهڕێكی بهڕێزی پێشڕهو بهناز ناوی ئازاد لهنامهیهكدا بۆ ئهم گۆڤاره پرسیارێكی كردووه كه لێرهدا وڵامێكی كورتی ئهو پرسیاره دهخۆێننهوه: ئازاد له نامهكهیدا نوسیویەتی: ئهزمۆنی بنكهكانی شاری سنه له سهڕهتای ڕاپهڕێنی كۆمهڵانی خهڵكی ئێران لهدژی رژیمی پاشایهتی و دواجار لهدهسهڵاتی رژیمی ئێسلامیدا گهڵێك گرینگه و پێویسته نێو بهنێو نهوهی نوێ لێ ئاگادار بكرێتهوه. پێویسته ئهم ئهزمۆنه وهكوو دهرسێك بۆ ئهمڕۆ و سبهی خهباتی شۆڕشگێڕانه لهكوردستان كهڵكی لێ وهر بگیڕێت.
ئازادی بەرێز! بێ گۆمان ههر وهكوو ئێوهش نوسیۆتانه ئهزمۆنی بنكهكان لهشاری سنه دهرسێكی مێژووی بزۆتنهوهی چهپ و شۆرشگێڕانه لهكوردستانه. له وهلامی پرسیارهكهی ئیوه كۆرتهیهك بهو ئهزمۆنه دا دهچێنهوه:
بنكەكان ناوەندگەلێك بوون كە لە هەر گەرەكێك، پێك هاتبوون و كاروباری گەرەكیان بەرێوە دەبرد. سەرەتای پێك هاتنی ئەو بنكانە دەگەرێتەوە، بۆ رۆژانی پێش رووخانی رژیمی شا. ئەوكات دارودەستەكانی سەر بە رژیمی شا، ژێر بە ژێر لە هەوڵی نائەمن كردنی شارەكان دابوون و ژومارەیەكیش هەلپەرەست بە كەڵك وەرگرتن لە بێ سەرەوبەرەیی بارودۆخەكە، خەریكی دزی و راوروت بوون. كەش و هەوای شۆڕشگێرانەی وڵات رێگای نەدەدا ئەو دیاردەیە پەرە بستێنێ. لە زۆربەی گەرەكانی شار لاوان لە دەوری یەك كۆدەبوونەوە و ئەركی پاراستنی ئەمنیەتی گەرەكیان بەرێوە دەبرد. لەگەڵ رووخانی رژیمی شا، شورای كاتی شاری سنە، كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكەی وەئەستۆ گرت، دوای ئەوەی كە لە ئاكامی پەلاماری ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ی هەتاویدا شارەكانی كوردستان و لەوانە شاری سنەش گیرانەوە، ژومارەیەكی زۆر لەو لاوانەی كە پێشتر لە كاروباری دابین كردنی ئەمنیەتی گەرەكەكان هەڵسوراو بوون، لە شار مانەوە و گەرای موقاوەمەتێكی نەهێنی و ئاشكرایان دانا. كاتێك كە هێزی پێشمەرگە گەرانەوە بۆ شارەكان، ئەم لاوانە لە هەر كەرەكێك سەر لە نوێ لە دەوری یەك كۆبونەوە و بنكەكان پێكهاتن. لایەنگران و هەڵسوراوانی كومەلە ، لە پێك هێنان و لەپەرە پێدانیان دا چالاكانە دەوریان دەدیت. سەرجەم لە نێوان ٢٦ تا ٣٠ بنكە لە شاری سنە پێكهاتن. كۆمەڵە بە پێی ئیمكانات، هەوڵی دەدا كە ئەو بنكانە چەكدار بكات. بنكەكان، شورایەكی هەماهەنگیان هەبوو كە لە لایەن هاورێی گیان بەختكردوو موزەفەر لاهوور پوورەوە بەرێوە دەچوو. هەر كام لە حیزبە سیاییەكانی ئەوكات نوێنەرێكیان دەنارد بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەكانی ئەو شورایە.
بنكەكان كتێخانە و كۆبوونەوەی بەحس و ئاڵوگۆر كردنی بیرورایان هەبوو. نێو بە نێو داوایان لە یەكێك لە بەرپرسانی كۆمەڵە دەكرد كە لەگەرەكەكەیان لە كۆبوونەوەی گشتی دا بەشداری بكات و وەڵامی پرسیاری خەڵك بداتەوە. بنكەكان لە دابین كردنی ئەمنیەتی شاردا دەوری سەرەكیان هەبوو. هێندێك كاری كۆمەڵایەتی تایبەتیش لە بنكەكان بەرێوە دەچوو. بۆ نمونە لە بنكەی گەرَەكی ئاغا زەمان ناوەندێك بۆ تەركی ئێعتیاد پێكهاتبوو. یارمەتی خۆراك و دەرمان و شتی تر كە لە شارەكانی دیكەی كوردستانەوە دەگەیشتە شاری سنە، لە لایەن ئەم بنكانەوە دابەش دەكران. ئەم بنكانە لە كاتی هێرشی دووهەمی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر شاری سنە كە لە رۆژی ١ی گوڵانەوە دەستی پێكردوو و بۆ ماوەی ٢٤ رۆژ درێژەی بوو، دەورێكی گەلێك گرینگیان لەرێكخستنی موقاومەتی خەڵكدا گێڕا. ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی ئەم بنكانە دوای ئەوەیكە شار لە لایەن هێزەكانی رژیمەوە داگیركرا بە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە پەیوەست بوون.