نوسینی م. باران
هه‌ر ڕۆژێ قهحبهتر له ڕۆژی پێشووترم…
هه‌ر ڕۆژێ ژنانه‌بوون له ناخمدا ده‌مرێ
هه‌ر ڕۆژێ ژنێك له تانه‌كانی سه‌ر من،
خه‌نجه‌ری نامووس ڕۆچی گیانی ده‌بێ
سا وه‌رن، له‌جێی هه‌موو ژنانی ئه‌م جیهانه من بكوژن… من بکوژن
…
من له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێ كه تۆ ده‌یبینی
پڕ به دڵ له ئامێزیدا خه‌وتووم
له‌گه‌ڵ غه‌می نان،
له‌گه‌ڵ بێ وه‌ته‌نی،
له‌گه‌ڵ تفه‌نگه‌كه‌ت، له‌گه‌ڵ سه‌نگه‌ره‌كه‌ت،
له‌گه‌ڵ ئاوارهییهكانت،
ساڵه‌های ساڵ خه‌وتووم و هه‌مدیسان ده‌خه‌وم
مـــــــن له‌گه‌ڵ برینه‌كانت،
له‌گه‌ڵ چرچولۆچی جله‌كانت،
له‌گه‌ڵ مه‌تبه‌خ هاوڕێ بووم و له ئامێزیدا بووم و
به ده‌یان جار له ئامێزی گه‌رمیدا خه‌وتووم و شه‌وم به ڕۆژ گه‌یاندووه
من له‌گه‌ڵ پێنووس ژیاوم و خه‌وتوم
له‌گه‌ڵ كتێبه‌كان،
له‌گه‌ڵ شیعر و هۆنراوه‌كان،
دوور له چاوه‌كانی تۆ،
له ئامێزیاندا خه‌وتووم
له‌گه‌ڵ تۆ كه خۆشم ناوێیت،
…
له ئامێزتدا خەتووم…!
مه‌گه‌ڕێ، مه‌گه‌ڕێ
له من قهحبهترت ده‌ست ناكه‌وێ…
مـــــن له‌گه‌ڵ گوڵه یاسهكان،
له‌گه‌ڵ بۆنوبه‌رامه‌ی باخ،
له‌گه‌ڵ ته‌نیایی،
له‌گه‌ڵ گسك،
له‌گه‌ڵ سه‌ماوه‌ر،
له‌گه‌ڵ غاز،
له‌گه‌ڵ پیاڵه چایی،
خه‌وتووم و ده‌خه‌وم، هه‌مدیسان هه‌ر ده‌خه‌ومه‌وه…
هه‌موو ڕۆژێ خه‌نجه‌رێك له‌سه‌ر ملمه
هه‌ر ڕۆژێ به‌ردێك له‌ناو مێشكمدا ده‌گه‌وزێ
هه‌ر ڕۆژێ به‌ردێك دههاویشترێته سه‌رم
ئه‌وه‌نده باری قورسی ژیانم له سنووره‌كان به كۆڵ كێشاوه،
كه ئیتر ئامێزم توانای كرانه‌وه‌ی به‌ڕووی تۆدا نییه
ئه‌وه‌نده حیجابم پۆشیوه،
كه ئیتر ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووخسارم به خه‌ویش نابینم
…
مــــن هه‌ر ڕۆژێك قهحبهیهكم
وێنه قهحبهكانی ئه‌م گۆیزهوێ
له‌وانیش قهحبهترم، قهحبهتر لهوانیشم
من له‌گه‌ڵ گهمەی مناڵ و قهنداغگرتنهوهكانی،
دهستوپهنجهم نه‌رم كردووه
له‌گه‌ڵ قۆنداغی تفه‌نگی تۆ،
له‌گه‌ڵ بێئاسۆییمان،
له‌گه‌ڵ بێ وهتهنیمان،
له‌گه‌ڵ جانتای خاڵی قوتابخانه‌كه‌م،
له‌گه‌ڵ ده‌رد، له‌گه‌ڵ ئێش، له‌گه‌ڵ ئازار، له‌گه‌ڵ ڕه‌نج،
له‌گه‌ڵ خه‌یاڵه‌كانم، له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانم،
خه‌وتووم و ده‌خه‌وم و هه‌مدیسان دهشخهومەوە…
له ئامێزی ههركامیاندا ده‌یان شه‌وم به ڕۆژ گه‌یاندووه..
…
بــمكـــوژه…
مه‌وه‌سته، ده‌ستی گڵاوت به خوێنم سوور بكه
بمكوژه! مه‌وه‌سته، ئاخر له من قهحبهترت ده‌ست ناكه‌وێ
ده‌ستی گڵاوت به خوێنم سوور بكه،
مه‌وه‌سته! بیوه‌شێنه
ئاخر له ژنی كورد قهحبهترت ده‌ست ناكه‌وێ،
هه‌ر ڕۆژێ ده‌ردی نامووس، ئه‌نجن ئه‌نجنم ده‌كا
دیسان ده‌مكوژێ، هه‌ڵمده‌واسێ..
ئــــاخر
هه‌ر ڕۆژێ ده‌ردی ناموس وه‌ك سوژن ناخم ده‌هه‌ژێنێ،
لێم ده‌دا،
ڕۆچی زه‌ویم ده‌كا…
ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده له‌ناو جێگادا له ئامێزی ته‌نیاییدا خه‌وتووم،
كه هیچ شهرهفێكت بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی عه‌شق،
سۆزه‌كانی عه‌شق،
ئه‌ندێشه‌ی عه‌شق كه له منت زه‌وت كردووه،
خه‌وتووم، كه ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێ نهمكوژی،
دیسان هه‌ر بێشه‌ره‌فی، هه‌ر بێشه‌ره‌فی!
وه‌رن واژۆی بكه‌ن
تكایه یه‌كتان لێره واژۆی بكات
نا…نا، یه‌كتان له‌وێ
٢٥ی نۆڤامبه‌ر درۆتر له هه‌ر ڕۆژێكی تر
تكایه به‌ساڵاچووه‌كانیش بانگ بكه‌ن با ئه‌وانیش واژۆی بكه‌ن
با پیر و شێخ و ڕیش سپی و مه‌لا و مامۆستایانیش واژۆی بكەن
با پێغه‌مبه‌ر و مامۆستایانی ئایینییش واژۆی بكه‌ن:
یاسا و ڕێسای قێزه‌وه‌ن كه منی پێ به‌ردباران ده‌كرێ و
دابونه‌ریتی چڵكن كه منی پێ دهخنكێندرێ…
دە واژۆی کەن و دەمەوەستن …
….
ده‌مكوژن؟!
هێشتاكه‌ش پێش هه‌ر درهنگبوونێك،
خه‌نجه‌ر له‌سه‌ر ملم ئاماده‌یه
بیوه‌شێنه!
مه‌یوه‌ستێنه!
ئاخر من قهحبهتر له ڕۆژی پێشووتریشم..
…
له چاوانی ماندووم بڕوانه
بڕوانه سۆمای چاوه‌كانم
تێر بنواڕه، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت
له هه‌ستت، له ناموسپهرهستیت،
له شه‌ره‌فت،
له خوڕه‌وشتی پیاو مه‌زنیت،
بێزارم… بێزارم..
بێزارم بێزار…!
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: عه‌زیز ئاجیكه‌ند