ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، به‌بۆنه‌ی ڕێزگرتن له یادی و بیره‌وه‌ری له‌سێداره‌دراوانی ده‌یه‌ی ٦٠ و گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی ده‌ستی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خۆپیشاندانێكی به‌رفراوان له شاری كۆڵنی ئاڵمان بڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌م خۆپیشاندانه به‌پێی بانگهێشتی به‌ڕێوبه‌رانی “یاده‌وه‌رییه‌كانی زیندانیانی سیاسی له سێداره‌دراو له شاری كۆڵنی ئاڵمان به‌ڕێوه چووه. ئه‌و خۆپیشاندانه له وێزگه‌ی ناوه‌ندی قه‌تاری شاری كۆڵن ده‌ستی پێكردووه و ئاماده‌بووان وێڕای به‌رزكردنه‌وه‌ی پلاكارد و وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و سه‌رده‌مه له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا كۆمه‌ڵێك درووشمیان وته‌وه و دواتر له لایه‌ن چه‌ند كه‌س له به‌شداربووانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌وه چه‌ند وته‌یه‌ك به‌و بۆنه‌وه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا.