بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزە دەریاییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کەشتییەکی هەڵگری گازی قەتەریان لە گەرووی هورموز ناچار بە گەڕانەوە کردووە.
لە رۆژانی ڕابردوودا، کۆماری ئیسلامی بە چەندین جار هەڕەشەی لە کەشتییە بازەرگانییەکان کردووە کە دەیانەوێ لە گەرووی هورموز تێپەربن و ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورموز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە. لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژەیەک بە ناوی ئەو کەشتییە یان شوێنی گەڕاندنەوەکەی نەکراوە و هەورەها شایانی باسە کە هێشتا میدیا نێودەولەتییەکان ئەم ڕووداویانە بە فەرمی پەسەند نەکردووە.
