بە پێی ڕاپۆرتەکان، گورجستان گەشتی هەموو شیرکەتە فڕۆکەوانییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ وڵاتەکەی قەدەغە دەکات.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، وڵاتی گۆرجستان بە پەیوەست بوون بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند کە لە رێککەوتی ٣٠ی خەرمانانەوە گەشتی فرۆکەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو وڵاتە قەدەغە دەکرێت و کۆتا گەشتە هەواییەکان تا ئەو رێککەوتە، لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.
