بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کرێکارانە لە شارە جیاوازەکانی ئێران بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە گیانی کرێکاران تووشی رووداوبوون و بریندار یان گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی هەواڵەکان، کرێکارێکی بیناسازی لە شاری خۆی لە ئەنجامی رووداوێکدا، دەستبەجێ گیانی لەدەستدا. هەروەها کرێکارێکی دیکە لە ئەراک و 3 کرێکار لە پاڵاوگەی ئابادان تووشی رووداو بوون و بە سەختی برینداربوون. شایانی باسە کە تا کاتی هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستی و ناسنامەی ئەو کرێکارانە، لەبەردەستدا نیە.
