ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی خاكه‌لێوه، کرێکارێكی بیناسازیی خەڵکی ورمێ بە ناوی “فەرەیدوون میرزایی”، لە کاتی کارکردن و بەهۆی نەبوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانی لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌ره‌یدوون میرزایی” كرێكاری بیناسازی و خه‌ڵكی گوندی “سیلوانا”ی سه‌ر به شاری “ورمێ”یه كه له‌كاتی كاركردن دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له به‌رزایی به‌ربۆته‌وه خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه. به‌پێی ئاماره‌كان، له ساڵی ڕابردوو لانیكه‌م ٥٥ كرێكار له شار و ناوچه جیاجیاكانی كوردستان به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
