کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی مانگرتنی كرێكاران لە بەندەری چاتۆگرام لە بەنگلادیش

بەردەوامی مانگرتنی كرێكاران لە بەندەری چاتۆگرام لە بەنگلادیش

لە ڕۆژی ٣١ی ژانویه‌وه‌ تا ئێستا، كرێكارانی بەندەری چاتۆگرام، گەورەترین بەندەری بەنگلادیش، لە ناڕەزایی سەبارەت بە سپاردنی ترمیناڵی نوێی کانتێنەر بە کۆمپانیایەکی دەرەکی، مانگرتنیان دەستپێکردووە.

لەو ڕۆژەدا، چالاکییەکانی بەندەر لە ژمارەیەک سەکۆی سەرەکی وەک ترمیناڵی گشتی کاڵا “جی سی بی“، ترمیناڵی کانتێنەری چاتۆگرام “سی سی تی” و ترمیناڵی “ئێن سی تی” بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبۆه‌توه‌ و زۆربەی کارەکانی بارکردن و داگرتن بە گشتی وەستان. بەرپرسانی یەکێتییە كرێكاران وچالاکانی بەندەر دەڵێن ئەم بڕیارەی حکوومەت، بەبێڕاوێژ لە گەڵ نوێنەرانی  کرێکاران و بەر لە هەڵبژاردنی گشتی، دەتوانێت ئەمنییەتی کار و داهاتی هەزاران كرێكار بخاتە مەترسی و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان لاواز بکات،چونکەترمیناڵی “ئێن سی تی” یەکێکە لە سەرەکی ترین بەشەکانی بەندەر. هەروەها، بەرپرسانی بەندەر لەهەمان ڕۆژدا بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایانگه‌یاند كه‌ هەموو کۆبوونەوە، ڕێپێوان وخۆپیشاندانێک لە ناوچەی بەندەرەکە نایاساییە و ئەگەر ئەنجام بدرێت، دەبێ بە پێی ئیزنی یاسایی یان مۆڵەتی فەرمی بێت. بەڵام كرێكاران ئەم هەشدارەیان پشتگوێ خست و خۆپیشاندان و ڕێپێوانیان ئەنجام دا.