
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێك له ئابادان تووشی ڕووداو بوو و له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، كرێكارێكی خه‌ڵكی ئابادان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو چاڵی ئاوه‌ڕۆیه‌ك له‌مشاره و به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی ژه‌هراوی گیانی له‌ده‌ستداوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئێران له بواری ڕه‌چاو كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار له ناو وڵاتانی جیهان، له پله‌ی ١٠٢ دا قه‌راری گرتووه.
