ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەشەممە، بەهۆی بارینی باران و هاتنی لافاو لە شاری ئیلام، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئهمشاره، بوون بە قوربانی و گیانیان لەدەستدا.
لەو ڕووداوەدا لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵه و هەروەها پیاوێکی بەتەمەن بەهۆی لافاو و کەوتنە نێو جۆگەلە، گیانیان لەدەست دا. هەواڵنێریی “ئیسنا” سەر بە ڕژیم، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە گوندێک بە ناوی “چالەسەرا”ی شاری ئیلام دۆزراوەتەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوە. لەو پەیوەندییەدا، پردی “جزمان” لە شاری هیلیانی پارێزگای ئیلام، بەهۆی هاتنی لافاو ڕووخا.