
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌ممه، له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی بافق و قه‌زوێن، دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی داڕمانی بینایه‌ك له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری بافق، كرێكارێكی ٢٥ ساڵ ته‌مه‌ن دانیشتووی شاری ئه‌رده‌بیل گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی شكانی ته‌خته‌ی گوازتنه‌وه‌ی باری جهرسهقیلێك له كارگه‌یه‌كی بیناسازیی له نزیك بینای زانكۆی ئه‌لبۆرز له شارۆچكه‌ی محه‌ممه‌دییه قه‌زوێن، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا.
