بەندکراوێکی زیندانی شاری ورمێ کە گومانی ئەوەی لێدەکرا توووشی ویروسی کۆرۆنا بووبێت، گیانی لە دەست دا و دووهەمین بەندکراوی ئەو زیندانه‌ش بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازرایەوە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەندکراوێکی زیندانی شاری ورمێ بە ناوی “فەریق محەمەدی” تەمەن ٤٧ ساڵ کە گومانی ئەوەی لێدەکرا تووشی ویروسی کۆرۆنا بووبێت، دوای ئەوەی شەوی پێنجشه‌ممه، باری تەندروستی ناجێگیر بوو، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان گوازرایەوە و گیانی لە دەست دا. لەلایەکی دیکەوە، شەوی پێنجشه‌ممه دووهەمین حاڵەتی گوماناوی کە بەندکراوێکی دیکەی بەندی ١٤ی بەندیخانەی ئورمیە بووە، لە کەشێکی تەواو ئەمنی دا بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی ئورمیە گوازراوەتەوە. هه‌رله‌م پێوه‌نده‌دا به‌ندكراوێكی دیكه له زیندانێكی شاری تاران به هۆی ئه‌م ویروسه گیانی له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای گیان له‌ده‌ستدانی دوو به‌ندكراو، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له زیندانی شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، ئیلام، ئه‌هواز چه‌ندین كه‌س تووشی ویروسی كۆرۆنا بوون.