بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە به‌خوڕەى پارێزگاكانی ناوەڕاست و خواروی عێراقی گرتووەتەوە چوار كه‌س گیانیان لەدەستدا و زیانێكی زۆری مادی به ماڵ و موڵكی خه‌ڵك گه‌یشت و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق لافاو دروستبوه و به‌هۆیه‌وه له “به‌سره” كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه و چواری تریش برینداربوون و له به‌شێك له‌پارێزگاكانیش ته‌زوی كاره‌با بچڕاوه و ئاو چووەته ناو خانوی نیشته‌جێبون و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان. هه‌روه‌ها له پارێزگای زیقاریش سەقفی خانویه‌ک داڕماوە و سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.