کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی پێنج هاووڵاتی كرماشانی و ئیلامی له‌ ڕووخانی میترۆپۆلی “ئابادان”

گیان له‌ده‌ستدانی پێنج هاووڵاتی كرماشانی و ئیلامی له‌ ڕووخانی میترۆپۆلی


پاش داڕووخانی بینای مێترۆپۆلی شاری ئابادان کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٨ هاووڵاتی، لەو ٢٨ کەسە پێنج کەسیان خەڵکی شارەکانی “شاباد“ی سەر بە ئۆستانی کرماشان و شارۆچكه‌ی “ئاسمان‌ئاوا“ی سه‌ر به‌ ئۆستانی  ئیلامن.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان ناسنامه‌ی ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ بریتین لە: “فەوزی جەلیلیان“، حەمید ڕەزا جەلیلیان“، “ئارین جەلیلیان” و “عیرفان جەلیلیان” خەڵکی شاری “شاباد“ی سەربە ئۆستانی کرماشان. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “کەیوومەرس عەلی‌مەدەد” خەڵکی شاری ئاسمان‌ئاوای شاری ئیلام، لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەست داوە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ بەشێک لە تاوه‌ری “مێتروپۆل” لە ناوەندی شاری “ئابادان“، ڕۆژی ٢ی مانگی جۆزەردان، ڕووخا و بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی ٢٨ هاووڵاتی و هەروەها برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر و بێسەروشوێنبوونی ژمارەیەکی دیکە.