ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، “پوویا مه‌ولایی راد” ئامۆزای دایكی “كیان پیرفه‌له‌ك” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له دایك بوونی “كیان پیرفه‌له‌ك” و به‌شداری خه‌ڵكی ئیزه له‌و مه‌راسمه، هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگای هاتووچۆی خه‌ڵكیان به‌ره‌وه گۆڕستانی په‌رچستان داخست. كاتێك بنه‌ماڵه‌ی “كیان” ده‌یانویست له بازگه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم تێپه‌ڕ بن، مه‌ئمووران ڕێگه‌یان نه‌دا و “پوویا مه‌ولایی ڕاد” ئامۆزای دایكی “كیان” ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كرد به ناو هێزه‌كانی ڕژیم و فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه ئینتزامییه‌كان به‌ناوی “سه‌روان محه‌ممه‌د قه‌نبه‌ری” كوژرا. پاش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه، “پوویا” له حاڵێكدا خۆی ڕاده‌ستی مه‌ئموورانی ڕژیم كردبوو، درایه به ده‌ستڕێژی گولله و گیانی له ده‌ست دا. پاش ئه‌و ڕووداوه شاری ئیزه به ته‌واوی میلیتاریزه كرا و چه‌ندین كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی “پیرفه‌له‌ك” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.