به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌نابه‌رێكی خه‌ڵكی ئێران به‌ناوی “مێهران كه‌ریمی ناسری” كه بۆ ماوه‌ی ١٨ ساڵ له فڕۆكه‌خانه‌ی “شاڕل دۆگۆل”ی پاریس ژیانی به‌سه‌ر ئه‌برد گیانی له‌ده‌ستداوه.
“مێهران كه‌ریمی ناسری” له ٨ی ئووتی ساڵی ١٩٨٨ تا ئووتی ٢٠٠٦ی زاینی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه ژیانی به‌سه‌ر ئه‌برد. ناوبراو به‌هۆی گیرخواردن له داوێكی پهنابهریهتییدا تووشی كێشه ببوو و نه‌یده‌توانی بچێته نێو خاكی فه‌ڕانسه‌وه و له كۆتاییشدا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له ته‌مه‌نی ٧٧ ساڵی گیانی له‌ده‌ستدا.
