ڕۆژی ههینی ٢ی مانگی بهفرانبار، دوای ڕفاندن و زیندانیکردنی، پارێزەرێکی خەڵکی شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان بهناوی “لوقمان حهنانی”، ناوبراو لەژێر ئەشکەنجەی میتی تورکیهدا، گیانی لەدەستدا.
“لوقمان حەنانی”، پارێزەری کوردی خەڵکی شاری عەفرین، ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی مەحمودیەی شاری عەفرین، لەلایەن میتی تورکەوە ڕفێندرا. “لوقمان حەنانی” تەمەن ٤٥ ساڵ، ڕۆژی ههینی لەناو زیندانی میتی تورکدا و لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.