ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی گوڵان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له هوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره‌ی له ناوه‌ندی هاوانا، پایته‌ختی كوبا، ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ندین كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی هه‌واڵی بڵاوكراوه له میدیاكانی ئه‌و وڵاته، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له‌و هوتێله‌دا ڕوویداوه، له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كوبا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه، به‌هۆی نوێژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و هوتێله هیچ گه‌شتیارێك له‌و هوتێله‌دا بوونی نه‌بووه و جیا له گیان له‌ده‌ستدانی ٢٢ هاووڵاتیی، له‌م ڕووداوه‌دا ١٣ بێسه‌روشوێن و زیاتر له ٣٠ كه‌سیش بریندار بووه. هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی بێسه‌روشوێن بووانی ئه‌و ڕووداوه‌دا به‌رده‌وامه.