به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌سته‌ڵه‌كه‌وه له ئه‌فغانستان پله‌ی سه‌رما بۆ ٣٤ ده‌ره‌جه ژێر سیفر دابه‌زیوه و به لانیكه‌م ١٢٠ كه‌س به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئه‌مساڵ سه‌رمایه‌كی بێ وێنه ڕووی له ئه‌فغانستان كردووه كه پێشتر پێشینه‌ی نه‌بووه و له هه‌ندێك ناوچه وه‌كوو ویلایه‌تی غوور پله‌كانی سه‌رما تا ٣٤ ده‌ره‌جه ژێر سیفر دابه‌زیوه و له شاری كابۆلیش ڕێژه‌ی سه‌رما ٢٠ پله ژێر سیفره. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانی ئه‌فغانستان له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند كه لانیكه‌م ٧٠ هه‌زار كه‌س پێویستیان به یارمه‌تی فه‌وری هه‌یه و جاده‌كان به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر داخراون و ده‌ستڕاگه‌یشتن به گوند و شارۆچكه‌كان سه‌خت بووه و هه‌زاران كه‌س مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانیان له‌سه‌ره.