ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی جۆزه‌ردان، هێزه جه‌نایه‌تكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌كیان له جاده‌ی ئه‌هواز بۆ شووشته‌ر دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه منداڵێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ به ناوی “مورته‌زا” گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئۆتۆمبێلێكی وانتی پراید له سێ ڕێیانی ده‌یله‌م به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه “مورته‌زا”ی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ گیانی له ده‌ست داوه. به‌وته‌ی باوكی ئه‌و منداڵه، به‌رپرسانی پۆلیس ڕایانگه‌یاندووه كه بكوژه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه به‌ڵام خۆیان نازانن كێیه و ناسناوی چیه. له هه‌واڵێكی دیكه دا، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به‌ناوی “نه‌واب نوهانی” كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شارستانی ڕاسه‌كی به‌لووچستان بریندار كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی چابه‌هار گیانی له ده‌ست داوه.