به‌هۆی ڕووداوی وه‌رگه‌ڕانی كانتینرێكی هه‌ڵگری گازی ژه‌هراوی له به‌نده‌رێكی باشووری وڵاتی ئه‌رده‌ن، لانیكه‌م ١٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٢٥٠ كه‌سی دیكه‌ش ژه‌هراوی بوونه و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و كاره‌ساته ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی پووشپه‌ڕ ڕوویداوه و هه‌روه‌ها له‌م پێوه‌نده‌دا وته‌بێژی وڵاتی ئه‌رده‌ن له كونگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، به‌بێ ئاماژه‌دان به‌جۆری ئه‌و گازه ژه‌هراویه ته‌نیا ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌و ڕووداوه‌ی ڕایگه‌یاند و هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كرد.