له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش كه‌س له ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك(قه‌سه‌ده) له جاده‌ی نێوان د‌ێره‌زوور و حه‌سه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كوژراون.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌كدارێكی ئه‌و گرووپه شه‌ش ئه‌ندامی “قه‌سه‌ده”ی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه و ده‌ڵێت: له تۆڵه‌ی بنه‌ماڵه به‌ندكراوه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆل ئه‌و شه‌ش كه‌سه ده‌كوژێت. جێگای ئاماژه‌یه كه هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ڕێكه‌وتی ٢٥ی مانگی ئاگووستی ئه‌مساڵدا، ئۆپراسیۆنێكیان به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی شانه نوستووه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆل ده‌ستپێكرد و له‌و ماوه‌یه‌ش زیاتر له ١٠٠ ئه‌ندامی داعشیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
