سێ كرێكاری شاغڵ له ئاژه‌ڵدارییه‌ك له شاری ئه‌رده‌بیل ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌و سێ كرێكاره كه هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه له ئاژه‌ڵدارییه‌ك له گوندی “گیلانده”ی سه‌ر به شاری ئه‌رده‌بیل كاریان ده‌كرد به‌ڵام، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ نێو بیری ئاو گیانیان له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی پیشه‌یی و بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌ن كار به ئه‌منیه‌تی كرێكاران، ساڵانه به ده‌یان كارگه‌ر ده‌بنه قوربانی ڕووداوی كار.