ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، سووختبه‌رێكی لاو به هۆی ئاگرگرتنی ماشێن و ته‌قینه‌وه له ناوچه‌ی كه‌ڵه‌گانی به‌لووچستان گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ئۆتومبێلی ئه‌و لاوه به‌لووچه كه ناسناوی دیار نییه به‌هۆی گه‌رمای زۆر له ناوچه‌ی “به‌چه‌ڕاهی” له سنووری كه‌ڵه‌گانی به‌لووچستان ئاگری گرتووه و ته‌قیوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و سووختبه‌ره لاوه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه سووتاوه و گیانی له ده‌ست داوه.