بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی کرماشان بە ناوی “سیاوەش بەهرامی” ڕۆژی شەممە ٧ی مانگی جۆزەردان و سێ ڕۆژ دوای ئازادبوونی لە بەندیخانەی پاوە، به‌شێوه‌یه‌كی گۆمانئاوی گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “سیاوەش بەهرامی “یارسان” و دانیشتووی گەڕەکی “دەرە درێژ”ی کرماشانه و بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه. ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و سزای ١٤ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. جێگای ئاماژه‌یه كه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی “سیاوه‌ش”ی خۆكوژی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام به وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ناوبراو پاش ئازابوون له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا به هۆكارێكی نادیار جه‌سته‌ی به ته‌واوه‌تی شینبووه‌ته‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه. بنه‌ماڵه‌ی “سیاوه‌ش” ڕایانگه‌یاندووه كه له لایه‌ن ئیتلاعاتی كرماشانه‌وه خراونه‌ته ژێر گوشار كه مافی ئه‌وه‌یان نییه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و له‌گه‌ڵ هیچ میدیایه‌ك بابه‌ته‌كه باس كه‌ن.