له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا به زرێپۆش دوو لاوی كوردی خه‌ڵكی عه‌فرینیان كردۆته ژێره‌وه و كوشتوویانه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زرێپۆشێكی ئه‌رته‌شی توركیا خۆی كێشاوه به دوو لاوی ماتۆڕسه‌واری خه‌ڵكی عه‌فرین له شه‌قامی “مازۆت” و هه‌ر دووكیان پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا ئه‌و دوو لاوه‌ی به بیانووی نزیك بوونه‌وه له بنكه‌یه‌كی نیزامی كوشتووه.