له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندكارێكی بواری “میكانیك”ی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر به‌ناوی “به‌سیر ئیبراهیم پور” جه‌ڵته‌ی دڵ لێیدا و به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی ئۆرژانسی زانكۆ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، پاش تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ئه‌و خوێندكاره، په‌یوه‌ندی به ئۆرژانسی زانكۆ ده‌گرن به‌ڵام، و‌ڵامیان ناده‌نه‌وه و پاش ٤٥ كاتژمێر ئامبۆڵانسێك له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو دێت. “به‌سیر ئیبراهیم پور” به‌هۆی دێر گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زانكۆ گیانی له ده‌ست ئه‌دات. شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران كاردانه‌وه‌ی بێ شه‌رمانه‌ی به‌رپرسانی زانكۆ و له ئه‌ستۆ نه‌گرتنی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ڕووداوه‌ی به توندی شه‌رمه‌زار كرد.