کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتوو

گیان بختکردنی مینا خانم شێخی  له خۆپیشاندانه‌کانی تاران

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە مینا خانم شێخی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری تاران ،خۆشکی دوو هاورێی گیان بختکردووی ریزەکانی کۆمەڵە ، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە جنایتکارەکانی کۆماری ئیسلامی دژ بە خۆپیشاندانی جەماوەری نارازی لە شاری تاران گیانی ئازیزی بختکرد.

مینا خانم لە دایکبووی ساڵی ١٣٣٩ هەتاوی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و تێکۆشەری شاری سەقزە بوو. بنەماڵەی مینا خانم یش وەک زۆرینەی خەڵکی کوردستان دژ بە دەسەڵاتی دژی ئینسانی کۆماری ئیسلامی بوون و دوو برای وەک پێشمەرگە بە ریزەکانی کۆمەڵە پیوەست بوون و بە داخەوە گیانیان لە پێناوی ئامانجی بەرزیان لە نێو کۆمەڵەدا بختکرد. هاورێ “ئه‌مین شێخی” سالی ۱۳۶۴ لە ریزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە گیانی بختکرد. چه‌ند سال دواتر هاورێ “محه‌ممه‌د شێخی” یش که له کاتی پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌دیل گیرابوو له ساڵی ١٣٦٧لە زیندانی شاری سه‌قز لە لایەن جەنایتکارانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی دڕندانە  ئیعدام کرا. برای سێهەمی ئەو دوو هاورێ و ئەو بنەماڵە داخ دارە،  سالی ۱۳۸۰ هەتاوی به ناوی” ئه‌نوه‌ر شێخی” به‌شیوه‌یکی گوماناوی له لایه‌ن ماشینیکی ده‌وله‌تیه‌وه لیده‌دری و گیانی  بختکرد.

بە مەرگی مینا خانم ، بنەماڵەی سەربەرزی شێخی  لە شاری سەقز، ٤ کچ و کوریان لە پێناوی ئازادی و یکسانی بۆ مرؤڤی ستملێکراو، بە دەستی جنایتکارنی کۆماری ئیسلامی زاڵ بە سەر ئێران گیانیان بختکرد.

بە پێی دوایین هەوڵ و وێرای  هەوڵ و تەقالای زۆری بنەماڵە و کەس و کاری مینا خانم، هێشتا جەنازەکەی لە ساردخانەی تارانە و تەسلیمی ئازیزانی بۆ بە خاک سپاردن نکراوەتەوە  .

لە کۆتایدا، وێرای محکووم کردنی کشتاری دڕندانی خەڵکی بێ تاوان لە ئێران و کوردستان  لە راپەرینی مافخوازانەی چەند رۆژی رابردوو دژ بە جنایتکارانی زاڵ بە سەر ئێران، سەر خۆشی گەرمی خۆمان پێشکەش بە بنەماڵە ئازیز و سەربەرزەکانیان دەکەین. سەرخۆشی و هاوخەمی قووڵمان بە بنەماڵە و کەس و کاری مینا خانم شێخی و خەڵکی تێکۆشەری شاری سەقز رادەگەینین و هاوبەشی خەمیانین. باشترین رێزگرتن لە ئازیزانی گیان بختکردوو، چ لە راپەرینی چەند رۆژی رابردوو و چ لە ماوەی ٤٠ سال تەمەنی پڕ لە جورم و جەنایتی دەسەڵاتی سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامی ، درێژەدان بە خەبات و نارەزایەتی هوشیارانە ، یەکگرتوو و بەردەوام تا لە گۆر نانی یەکجاری کۆماری ئیسلامییە.

بەرز و بەرێز بێت یادی مینا خانم شێخی و هەموو گیان بختکردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیسم .

حسن رحمان پناه

دووشەممە ٢٧ی رەزبەری ١٣٨٩

بابەتی پەیوەندیدار

ئێران بۆ ھێرش دەکاتە سەر ھەولێر؟

د.شێرکۆ کرمانج

شەرە جنێوی هیتلەرەکان، پەیوەندی بە مافی ستم لێکراوانەوە نییە ؟!

-

جارێکی دیکە دەستی چەپەڵی تیرۆری کۆماری ئیسلامی له هەرێمی کوردستان !؟

-

‏تێبینیەک له سەر هەڵوێست گرتن بەرامبەڕ شەڕی‎ ئیسڕائیل و حەماس

-

خەڵاتی مافی مرۆڤی ئورووپا بۆ ژینا سەرکەوتنێکی دیکە بۆ شۆڕشی ژن؛ ژیان؛ ئازادی

-

سەبارەت بە شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەقەڵەمی هاوڕێ ئیبراهیم عەلیزادە

-