کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی دوو کرێکار لە سیستان و بەلوچستان و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات

گیانلەدەستدانی دوو کرێکار لە سیستان و بەلوچستان و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات

بە پێی ڕاپۆرتەکان، دوو کرێکار لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار تووشی ڕووداوبوون و گیانیان لەدەستدا.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، یەکێک لەو کرێکارانە کاتی ئەنجامدانی کاری جۆشکاری بووە و لە کتوپڕدا بە هۆی تەقینەوەیەک بە سەختی بریندار و رەوانەی نەخوشخانە دەکرێت، بەڵام بەداخەوە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست ئەدات. هەروەها کرێکارێکی دیکە لە ناوچەی سولتان ئاباد سەر بە پارێزگای ئازەربایجان، کاتی کارکردن لە بینایەک، بیناکە ئەڕووخێت و گیانی لە دەست دەدات.