ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، ئۆتۆمبیلێكی كرێكارانی به‌لووچ له گوندی “چاهكیچی” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه كرایه ئامانج و هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستدا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی یه‌كه‌ی ته‌كاوه‌ری ئیمام جه‌واد له شارستانی “زهههلكوت” پاش کەوتنە شوێن ئۆتۆمبیلێكی هه‌ڵگری كرێكاران، له گوندی “چاهكیچی” ده‌سڕێژی گولله‌یان له ئه‌و ئۆتۆمبیله كرد و سه‌ره‌ڕای گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ئه‌میر حسێن شههدوستی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، چوار هاووڵاتی دیكه كه هێشتا ناسناویان به ده‌ستمان نه‌گه‌یشتوون، به سه‌ختی بریندار بوون. شایانی باسه هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی پاش هێرشه‌كه و ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته، شوێنی ڕووداوه‌كەیان به جێ هێشتووه و برینداران له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وە ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
