ڕۆژی شه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له توركیا، دوو كرێكاری شاغڵ له وزه‌خانه‌ی ئه‌تۆمی ئاك كۆیۆ گیانیان له‌ده‌ست دا و ٣٥ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، سرویسی هه‌ڵگری كرێكارانی وزه‌خانه‌ی ئاك كۆیۆ له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلك دا به‌ریه‌ككه‌وتوون و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداودا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه كه یه‌كێكیان كرێكارێكی به ڕه‌گه‌ز ڕووسی بووه و ٣٥ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.