له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢ كرێكار له شاره‌كانی تاران و “جویبار” سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری‌ئیسلامی به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، گیانیان له ده‌ستداوه و ٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبیلێك به كرێكارانی پرۆژه‌ی ئاسفاڵت له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری تاران، ٢ كرێكاری ئه‌و پرۆژه‌یه گیانی له ده‌ستداوه و ٦ كه‌سی دیكه‌ش به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانەوە ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها له شاری “جویبار” سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران، دوو كرێكار له كاتی له‌حیم كردنی تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و تانكه‌ره بریندار بوون. شایانی باسه دۆخی ته‌ندروستی كرێكارێكی ئه‌م ڕووداوه له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی گیانی له ئارادایه.