کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی حوكمی ٢٠ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیی به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد

سه‌پاندنی حوكمی ٢٠ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیری به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی

“یونس ته‌نهایی” هووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “حه‌مزه‌ ئاوا” سه‌ر به‌ شاری مه‌هاباد، له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ حوكمی ٢٠ مانگ و یه‌ك ڕۆژی زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.

ناوبراو مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه‌ له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی شاری مه‌هاباد كراوه‌. ئه‌و هاووڵاتییه‌ له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌ گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه كوردییه‌كان” ئه‌م تۆمه‌ته‌ی به‌ سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ و له‌ پێدانی هه‌رجۆره‌ لێبوردنێك له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ بێبه‌ش كراوه‌.