به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، پێنج منداڵی كار له شاری مه‌شهه‌د به هۆی هه‌ڵدێرانی سرویسی هاتوچۆی كرێكاران، ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ستدا.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ئه‌و منداڵانه كه له ئه‌م كاره‌ساته‌دا گیانیان له ده‌ستداوه، له ته‌مه‌نی ٧ تا ١٢ ساڵدا بوون كه دوو كه‌سیان ته‌نانه‌ت ناسنامه‌یان نه‌بووه. هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرته‌كان دوو كرێكاری دیكه‌ی له شاره‌كانی ئیلام و خه‌ڵخاڵ، به هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له به‌رزاییه‌وه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیبه ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران برێندار و پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه، به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ستداوه.
