وه‌زاره‌تی بێهداشتی فه‌له‌ستین ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی سه‌رماوه‌ز ڕایگه‌یاند: پاش ته‌واوبوونی ئاگربه‌ست، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، ٦٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ده‌یان شوێنی له‌سه‌ر پلانه نیزامیه‌كانی بۆ بۆردوومانكردن دیاری كردووه و به‌شێك له‌و شوێنانه له باشووری غه‌زه و له ناوچه‌ی خان یوونس هه‌ڵكه‌وتوون. ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل هۆشداری به دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه داوه كه به‌ره‌وه سنووری میسر یان ناوه‌ندی غه‌زه كۆچ بكه‌ن. له هێرشه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی بۆ سه‌ر خانوویه‌ك له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌فه‌ح ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش له هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئۆردووگای بینا له ناوه‌ندی ڕه‌فه‌ح كوژراون.
