ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، ته‌رمی كۆڵبه‌رێكی ونبوو به ناوی “ڕه‌حیم محه‌ممه‌دزاده” له سنووری بانه دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، سێ ڕۆژ له‌وه‌به‌ر “ڕه‌حیم محه‌ممه‌دزاده”، هاووڵاتی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌تی سه‌ر به شارستانی سه‌رده‌شت، له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری بانه له به‌رزایی كه‌وته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ست دا. ڕۆژی شه‌ممه ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره خێزانداره پاش سێ ڕۆژ گه‌ڕان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دۆزرایه‌وه.