ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢، “حەسەن نادریان”، تەمەن ١٦ ساڵ، منداڵێکی کار و خەڵکی گوندی “تیرگان”ی سەر بە شاری دەرهگەز لە پارێزگای خوراسان، بەهۆی ڕووداوی کار لە زاهیدان گیانی لەدەستدا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌سه‌ن نادریان” له‌سه‌ر بینایه‌كی پێنج نهۆمی سه‌رقاڵی بهردكاری بووه كه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، له به‌رزایی ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات. شایانی باسە، سەرەڕای ئەوەی کە حکوومەتی ئێران کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتیی مافەکانی منداڵان و هەروەها پەیماننامەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند پەیماننامەیەکی دیکەی نێودەوڵەتی وه‌كوو ئه‌ندام واژۆ کردووە، تا ئێستاش هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ دابینکردن ئیمكاناتی ڕیفاهی، خۆراك، په‌روه‌رده، بێهداشت و…..هه‌تد بۆ منداڵان هه‌ڵ نه‌گرتووه.
