گیانله‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له شارستانی جۆوه‌ین
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، دوو كرێكاری ساختمانی له شاریستانی جۆوه‌ین به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كرێكار به ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د تههبهندی” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی قارزی سه‌ر به شارستانی سه‌بزه‌وار و “ڕه‌زا تێهرانی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و خه‌ڵكی وه‌رامین له كاتی كاركردن له مه‌خزه‌نێكی ئاوی كه‌شاوه‌رزی له گوندی فزڵقارشی سه‌ر به شارستانی جۆوه‌ین، به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی گیانیان له ده‌ست داوه.