ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز،به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی زیندان به دۆخی ته‌ندروستی به‌ندكراوان، به‌ندكراوێكی ڕاگیراو له زیندانی شاری سه‌ڵماس گیانی له ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م به‌ندكراوه به ناوی “وه‌حید عومه‌ری” خه‌ڵكی گوندی “خوڕخوڕای” سه‌ر به شارستانی سه‌ڵماس، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ماگێكه سه‌ردانی بێهداری زیندانی ئه‌و شاره ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو كات له لایه‌ن پزیشكانی زیندانه‌وه، به ته‌نیا ده‌رمانی سه‌ره‌تایی پێ دراوه و ڕێگری له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كراوه. له ئه‌نجامدا ئه‌و هاووڵاتییه به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ و ده‌ره‌نگگەیاندنی به نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ستداوه.
