له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش گه‌ریلای كچ له ئۆپراسیۆنێكی ئه‌رته‌شی توركیا له شڕناخی باكووری كوردستان گیانیان به‌ختكردووه و سه‌ربازێكی توركیاش كوژراوه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی توركیا ئۆپراسیۆنێكی به‌رینی له باكووری كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی “پ.ك.ك” ده‌ستپێكردووه و له ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ك دا له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” دا شه‌ش كچه گه‌ریلا گیانیان به‌ختكردووه كه یه‌كێكیان برازای به‌كرێگیراوێكی كوژراوی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یه.