ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، حوکمی ٦ ساڵ و ٨ مانگ زیندانی تەعزیریی “سومەیە کارگەر”، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام، بۆ سزای نەختی گۆڕدرا و دۆسییەکەی داخرا.
به‌وته‌ی پارێزه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، بەپێی بڕیاری پزیشکی یاسایی لەسەر نه‌خۆشبوونی “سومەیە کارگەر” و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی له زیندان، سزاکەی بۆ سزای نەختی گۆڕدراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه، بە تۆمەتی “هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی نایاسایی” بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها بە تۆمەتی “ته‌بلیغ دژی نیزام” بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری، مەحکووم کرابوو.
