ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، مۆعه‌لیمێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی “عه‌زیز قادرتاج” بۆ تێپه‌ڕكردنی حۆكمی سێ ساڵ به‌ندكرانه‌كه‌ی بانگهێشتی دادگای ئه‌و شاره كرا و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا.
به پێی زانیارییه‌كان، “عه‌زیز قادرتاج” له ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ كرا و دواتر له لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری شنۆ، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” سزای سێ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پا.