به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری شاری تاران كه دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندان مانی له خواردن گرتبوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ئه‌و زیندانه ڕاگوێزراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین “زه‌رده‌شت”یان به مه‌به‌ستی شكاندنی مانگرتنه‌كه‌ی بۆ به‌ندی كه‌ره‌نتینه گواستۆته‌وه به‌ڵام ناوبراو له‌سه‌ر درێژه دان به مانگرتن تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كانی جه‌ختی كردۆته‌وه. شایانی باسه كه هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” به‌ندكراوێكی سیاسیش به ناوی “مێهدی مسكین نه‌واز” ده‌ستی داوه‌ته مانگرتنی وه‌شك و به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی زیندان ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌یان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كردووه.