له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ناسر سوڵتانی” خه‌ڵكی پیرانشار و “سوهراب ئاویزكه‌ن” خه‌ڵكی مهاباد، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان، ڕه‌وانه‌ی زیندان كران.
“ناسر سوڵتانی” پێشتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی پیرانشاره‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام” به ٩ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو پاش بانگهێشت بۆ دادسه‌رای ئیجرای ئه‌حكامی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان گوازرایه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سوهراب ئاویزكه‌ن” خۆپێشانده‌ری خه‌ڵكی مهاباد كه مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه به سێ ساڵ زیندان و سێ ساڵ دووركه‌وتنه‌وه بۆ زه‌نجان مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی ١٨ی سه‌رماوه‌ز، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.