ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خۆڕ له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌هاباد لافاو درووست ده‌بێت و زیان به‌ر ماڵ و ماشینی هاوڵاتییانی ئه‌و شاره گه‌یشتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئاو چووه‌ته به‌شێك له ماڵه‌كانه‌وه و به‌وهۆیه‌وه دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه زیانێكی زۆری ئابووریان پێگه‌ییشتووه، دیمەنەكانی نێو كۆڵانه‌كانی مه‌هاباد كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا به‌ڵاو بووه‌ته‌وه دەرئەنجامی یەكەم باران بارینی ئەمساڵ بووه و دانیشتووانی شاری مه‌هاباد لەگەڵ ئەوەی رووبەڕووی زیانێكی زۆر بوونەتەوە، لەخەمی دووبارەبوونەی هەمان ڕووداوی سرووشتیدان.