كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕزگاری، له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز بڵاو كراوه‌ته‌وه ڕایگه‌یاند: له نێو ٢٠ وڵاتی دونیا كه له خراپترین دۆخی ئینسانی دان، سوومالی له گه‌وره‌ترین قه‌یرانی مرۆڤایه‌تی و وڵاتی ئێتیووپیش له ڕیزی دووهه‌م دایه.
ئه‌و ڕاپۆرته كه ناوی “فێرستی چاودێری فه‌وری ٢٠٢٣”ی لێ نراوه و له شاری نیۆیۆركی ئا‌مریكا بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه ژیانی سه‌دان هه‌زار كه‌س له جیهان له مه‌ترسی جیددی دایه. نزیك به 7.6 ملیۆن كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی ئافریقا له برسیه‌تی و نائه‌منی خۆراكدا ده‌ژین، شه‌ڕی چه‌كداری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی خۆراك، مه‌عیشه‌تی سه‌دان هه‌زار كه‌سی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. به‌وته‌ی “ده‌یوید میلبه‌ند” به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕزگاری، ڕوانگه‌ی ساڵی داهاتووی تاریكه و به‌پێی پێشبینیه‌كان ٣٤٠ ملیۆن كه‌س له ساڵی داهاتوودا پێویستیان به یارمه‌تی مرۆڤ دۆستانه هه‌یه.
